هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

17:44 - 14 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسر ئەحمەدزادە" خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کراوە.

ناسر ئەحمەدزادە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووه.

ناسر ئەحمەدزادە، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ناسر ئەحمەدزادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.