هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی قورس لە گرتنگەی سەقز ئازاد کرا

11:20 - 3 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "سالار سەعیدپوور"، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە، ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی "سالار سەعیدپوور"، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

"سالار سەعیدپوور"، مامی "شایان سەعیدپوور"، زیندانیی لەسێدارەدراوە.