هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

11:41 - 27 خاکەلێوه 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا قوربانی‌ئەقدەم" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"  بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ماوەی ١٣ مانگ بوو لەگەڵ سێ زیندانیی دیکە بە ناوەکانی "محەممەد ئەلیاسی" خەڵکی قەرەگۆل، ''مەنسوور شارەبان'' خەڵکی گوندی برایم‌ئاباد و ''هەژار عەباسی'' خەڵکی "گوێگجەلی" لە زیندانی بۆکان چارەنووسیان لە ناڕوونی دابووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٨، ئەو چوار زیندانییە کوردە، ، لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد، ڕەوانەی زیندانی شاری بۆکان کرانەوە.

ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، "محەممەد ئەلیاسی" و "هیوا قوربانی ئەقدەم" خەڵکی گوندی "قەرەگۆلـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن پایگای "قەرە مووساڵیـ"ـەوە، بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کران.

هەروەها، هێزە ئیتلاعاتییەکان، ''مەنسوور شارەبان و هەژار عەباسیـ''ـان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردبوو.