هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

10:11 - 3 رێبەندان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چەکۆ قەلەندەری"، کوڕی "حوسێن" و خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

چەکۆ قەلەندەری پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاوڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.