هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

18:13 - 31 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەدان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری'' خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، بنەماڵەی ناوبراو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بانگهێشتی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراون و بۆ ماوەی چەند خولەکێک کوڕەکەیان بە بێهۆشی بینیبوو.

 ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، ٥ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "عەلی قادری"  کوڕی "ڕەسووڵ"، "محەممەد قادری" کوڕی "عەزیز"، "حیسامەدین پیرانی" کوڕی "زاهیر،" "ئەمیر قادری" کوڕی "خدر" و "سەلام خڕی ئاغە‌ڵان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هەتا ئێستاهیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.