هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

12:38 - 7 خاکەلێوه 2720

چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئەحمەد سەبری" خەڵکی پەسوێی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و لەگەڵ "سەید مستەفا سەبری" دەسبەسەر کران و هەندێک کەرەستەی کەسیی ئەوانیان لەگەڵ خۆیان برد.

"مستەفا سەبری"، پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوبوو،  بەڵام "ئەحمەد سەبری" بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردبوو.