هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە تەرگەوەڕ بریندار بوو

17:32 - 10 جۆزەردان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام مستەفاپوور" خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگوێزراوە و لەژێر چاوەدێریی هێزە نیزامییەکان لە نەخۆشخانەدایە".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەتییەکان هەتا ئێستا ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بەو هاووڵاتییە کوردەیان لە نەخۆشخانە نەداوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری تەقەکردن و دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.