هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

15:09 - 21 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە سەر جادەی \"ئەندیمشک\" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران، گیانی لێ ئەستێندرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان هێزە نیزامییەکانی شاری \"ئەندیمشک\" لە پارێزگای خووزستان، ماشێنی هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی \"موختار خاتری\" داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری کامیاران و خاوەن ژن و ٢ منداڵ بووە.

چەند رۆژ پێش ئێستا ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی \"کامران\" و \"سەنار عەبدۆیی\" لە جادەی نێوان زەنجان ــ تەورێز درابوونە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوە بە توندی تووشی برینداری هاتبوون.