هاووڵاتییەکی کورد بە تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو

11:43 - 19 جۆزەردان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیاری" تەمەن ٣٠ ساڵ، لە بەرزاییەکانی پشت گوندی "سارداو" سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ئەو ڕووداوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی" لە شاری بانە کراوە و قولاپەی پێی چەپی لەو ڕووداوەدا قرتاوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ساڵحی" تەمەن ٤٦ ساڵ خەڵکی گوندی "خوریئاوا"ی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار و لاقی ڕاستی لە قولاپەی پێی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەرزاییەکانی "هەرمێ دوڵ" نزیک لە سنووری "بەستام" لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.