هاووڵاتییەکی کورد بۆ گرتووخانەی سنە گوازرایەوە

20:22 - 18 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتڵاعاتییەکانی شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی سنەیان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی \"مەهیار ئەحمەدی\" تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری ڕشتەی کامپیۆتێر زانکۆی یەزدان‌پەناه خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای چەند کاتژمێر زیندانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە لە زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەدایە.

هێزەکانی ئیتڵاعات بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی ڕۆیشتوونەتە ماڵی ناوبراو ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە.