هاووڵاتییەکی کورد بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

18:30 - 17 جۆزەردان 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوهەیب ساعیدی" کوڕی "ساڵح" و خەڵکی سنە، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە حەوتووی ڕابردوو لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گەڕەکی کەمەربەندیی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی "ساعیدی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

"سوهەیب ساعیدی" پێشینەی چالاکی لە ئەنجومەنە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەکانی هەبووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.