هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

12:00 - 9 خاکەلێوه 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕاسق قەزڵباش" کە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش دوو حەوتوو لێپرسینەوە لە گرتنگەی ڕێکخراوی  ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خەڵکی ورمێیە و پاش ٣ حەوتوو ڕاگیرانی لە بەندەکانی "تەلاش و ئەمن"ی زیندانی ورمێ، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی ڕاگوێزراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوە.