هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

16:30 - 12 رێبەندان 2719

ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام کازمیان" کوڕی "فارس"، تەمەن ٤٢ ساڵ، پاش یەک مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و بانگەشە دژی نیزام" تۆمەتبار کردبوو.

مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٣، "شارام کازمیان"، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ لە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.