هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

11:11 - 4 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەختیار مستەفاپوور" کوڕی جەعفەر خەڵکی گوندی "سێگرکان"ی شاری پیرانشار، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە، بۆ زیندانی نەغەدە، ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە بە درێژکردنەوەی کاتیی ماوەی دەسبەسەری ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "بەختیار مستەفاپوور" ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" دەسبەسەر کردووە.

"بەختیار مستەفاپوور" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.