هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

11:18 - 11 سەرماوەز 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کازم تابناک" کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، کازم تابناک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوو.

ناوبراو پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.