هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بۆ زیندانی "دیزڵ ئاوا"ی کرماشان ڕاگوێزرا

10:39 - 2 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارستانی جوانڕۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، بۆ زیندانی "دیزڵ ئاوا"ی شاری کرماشان ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسر نووری"، خەڵکی جوانڕۆ، بۆ تێپەڕاندنی چوار مانگ زیندانیی تەعزیری، بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان ڕاگوێزرا.

ماوەیەک پێش، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران"، بە چوار مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە، یەکەم جار ساڵی ٩٦ی هەتاوی، بۆ ماوەی ٣ مانگ دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرا.