هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

20:38 - 19 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی\"ڕەسووڵ سوڵتانی ئازەر\" بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەهاری ساڵی ڕابردوو(٩٥) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە دادگا بە تۆمەتی\"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش ماوەیەک لە زیندان بە دانانی وەسیقە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە چەند جارێک بە تۆمەتی سیاسی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بە زیندان مەحکووم کراوە.

ڕەسووڵ سوڵتانی ئازەڕ خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە و دەوترێ کە دۆخی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە ناجێگیرە.