هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا

15:39 - 9 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ژیان میری\" خەڵکی گوندی تەنگیسەر\" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپرسینەوەی لێکرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی چالاکییەکانییەوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراوە.

ژیان میری، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی \"تەنگیسەر\" بووە و لە سەرەتای ئەمساڵدا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەم ماوەیدا، ئەمە چەندمین جارە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کراوە.