هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی دادگای ئینقلابی سەقز کرا

10:06 - 5 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەمە ٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "ئەحمەد محەممەدی" تەمەن ٥١ ساڵ لەلایەن دادگای شاری سەقزەوە بانگهێشت دەکرا.

یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند:  "ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش بانگهێشتکردن، لە دادگای ئینقلابی سەقز دوای  کاتژمێرێک لێپرسینەوە دەسبەسەر وڕەوانەی زیندانی شاری سنەی دەکرێت".

دادگای ئینقلاب ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تاوانبار کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو هاووڵاتییە پاش ڕوونبوونەوەی تۆمەتەکەی، ڕەوانە زیندانی سنە کراوە".

ئەحـمەد محەممەدی خەڵکی گوندی "وزمانە"ی شاری سەقزە و بە کاری کشتوکاڵییەوە، سەرقاڵە.