هاووڵاتییەکی کرماشانی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

12:39 - 18 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر "فەرهاد مەجیدزادە" داسەپاند.

ئەو هاووڵاتییە کوردە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانـ"ـی وەپاڵ  نراوە.

ئەو هاووڵاتییە بەو بڕیارە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە.

"فەرهاد مەجیدزادە"، مانگی ڕەزبەری ساڵی ٨٧، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.