هاووڵاتییەکی کرماشانی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" دەسبەسەر کرا

16:44 - 27 رێبەندان 2719

چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی "ئیسماعیل مەنسووری" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە ڕێگای داڵاهۆ- کرماشان دەسبەسەر کردووە.

"ئیسماعیل مەنسووری" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.