هاووڵاتییەکی کرماشانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
15:37 - 5 خەزەڵوەر 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن هاشمی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی "ئیسماعیل"، خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم لاوە کوردەیان بەبێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، دەسبەسەر کردووە.
تا ئێستا، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "هاشمی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.