هاووڵاتییەکی کامێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

18:01 - 12 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید قوربانی" تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی یووسف خەڵکی گوندی "بزوەشـ"ـی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.