هاووڵاتییەکی کامیارانی دەسبەسەر کرا

12:29 - 11 بانەمەڕ 2720

چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "فەرشاد ڕەحمانی" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری کامیاران دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.