هاووڵاتییەکی کامیارانی بە ساڵێک و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری حوکم درا

10:45 - 14 بەفرانبار 2720

 دادگای ئینقلابی سەقز، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سوبحان (ڕاشد) ئەحمەدی" کوڕی جەلیل و خەڵکی شاری کامیاران، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە ساڵێک و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

دادگای ئینقلاب ئەو حوکمەکەی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" بۆ ئەو لاوە تەمەن ٢٣ ساڵەیە، دەرکردووە.

ئەو حوکمە ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە و ئەو هاووڵاتییە بەو حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

سوبحان ئەحمەدی بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨، لە سنووری بانە گەڕابووە ئێران.

ئەو هاووڵاتییە کامیارانییە پاش سێ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.