هاووڵاتییەکی کامیارانی بە بارمتەی قورس لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا

13:45 - 20 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد ڕەحمانی" خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای مانگی بانەمەڕ لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی سنە کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.