هاووڵاتییەکی ژن لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:05 - 20 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "لەیلا نیکجوویان" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد هەوڵی خۆکوژیدا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو ژنە بەهۆی "کێشەی بنەماڵەیی" دەستی داوەتە خۆکوژی.

بە وتەی ئەو سەرچاوەی، ئەو هاووڵاتییە کوردە  خۆی خستووەتە نێو بەنداوی مەهاباد و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەیلا نیکجوویان ماوەیەکە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.