هاووڵاتییەکی ژن لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا

13:50 - 5 گەلاوێژ 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "فەرانەک بەهەشتی" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە سێدارە درا.

ئەو زیندانییە خەڵکی گوندی "شەریف‌ئاوا"ی شاری تیکاب بووە.

فەرانەک بەهەشتی ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی" هاوژینەکەی دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم، کرابوو.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ، کرابوو.