هاووڵاتییەکی ژن لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا

13:06 - 5 گەلاوێژ 2722

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، حوکمی لە سێدارەدانی ژنێک بە ناوی "سوهەیلا عابیدی" خەڵکی شاری بیجاڕ، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە ڕایگەیاندووە: سوهەیلا عابیدی، لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی بووە و کە پێش لە سێدارەدانی لە بەندی کانوونی ئیسلاح و پەروەردە (بەندی نسوان)ی زیندانی ناوەندیی سنە بووە. ناوبراو بەوە تۆماتبارکراوە کە لە ڕێکەوتی ٦ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی، هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

سوهەیلا عابیدی دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای کەیفەری ١ی پارێزگای سنە، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی ڕاگەیاندبوو: "سوهەیلا عابیدی، ١٠ ساڵ پێش، واتە لە تەمەنی ١٥ ساڵەیی ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.