هاووڵاتییەکی ژن بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ کرا

18:01 - 4 گەلاوێژ 2722

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "فەرانەک بەهەشتی" خەڵکی شاری تیکاب، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ، کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ لەو بارەیەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: ئەو ژنە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە: ئەو ژنە زیندانییە تەنیا ئەمڕۆ دەرفەرتی هەیە، لێخۆشبوون لە بنەماڵەی کوژراوەکە، وەربگرێت.