هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

18:26 - 28 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدی مەحموودی" کوڕی عومەر خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان سەعدی مەحموودیان بە "لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەردەست نەهاتووە.