هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
10:28 - 11 رێبەندان 2721
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری پیرانشار، هاووڵاتییەک بە ناوی "موراد مامەڕەش" خەڵکی "پەسوێـ"ـی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک نییه.
لەو پەیوەندییەدا، شەوی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب حەدیسی" و "ڕەحمان خێدمەتگوزار" خەڵکی شارستانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.