هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:32 - 2 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر خزری" کوڕی محەممەد و دانیشتووی "کۆنەخانی" شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و لە کاتی دەسبەسەریدا، دەستیان بە ئازار و ئەزیەت کردنی ئەو هاووڵاتییە کردبوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.