هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:35 - 19 رەشەمه 2719

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولقادر چراغی" کوڕی "شێخە"، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و خەڵکی گوندی "دربکە"ی شاری پیرانشارە.

لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرید موختاری" خەڵکی گوندی "دەوڵەت ‌ئاوا"ی شاری ڕوانسەر، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی هەژاری و خەمۆکییەوە خۆی کوشتووە.