هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرا

12:56 - 1 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ڕەحمان قاسمی\" تەمەن ٥٨ ساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هێچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کردنی کوردە، ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.