هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

12:13 - 22 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام بازرگانی" خەڵکی شاری "پەسوێـ"ـی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە  ١٤ی پووشپەڕ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، بەبێ بەڵگەی یاسایی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ کرابوو.