هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

10:35 - 11 رێبەندان 2719

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئازەریون" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بەبێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"  تاوانبار و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە "پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.