هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

17:24 - 7 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "کێلەسیپان" سەر بەبەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩، بە بێ بەڵگەی یاسایی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرابوو.

ناوبراو سەرەتای ئەمساڵ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.