هاووڵاتییەکی پیرانشاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا

11:58 - 24 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدعەزیز ئەحمەدی" کوڕی سەید ڕەحمان خەڵکی شاری پیرانشار، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئەمنییەتییەکان مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بردووە و هەتا ئێستا پێیان نەداوەتەوە".

سەید عەزیز ئەحمەدی پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ئازاد کرابوو.