هاووڵاتییەکی پاوەیی ماڵەکەی خۆی کردە مۆزەخانەی کولتووری + وێنـــه
16:25 - 20 سەرماوەز 2713
ئاژنسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە بۆ پاراستنی ئاسەوارە کۆن و کولتوورییەکانی ئەو ناوچەیە، ماڵەکەی خۆی کردە مۆزەخانە.
باقی شەفیعی هونەرمەندی ٧١ ساڵەی کوردی خەڵکی پاوە بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە کولتووری ناوچەی پاوە، ئاسەوارەکانی وەکوو بەردە ئاش، کاتژمێری کۆن، سەماوەر، چرا لامپا، گۆزەڵە و سواڵەت، سەوەتە، کەلوپەلەکانی نێو ماڵ و جلوبەرگی ژنانە و پیاوانە، جاجم و کەرەسەی جووت و گای لە ماڵەکەیدا کۆکردۆتەوە.
ئەو هونەرمەندە کوردەی خەڵکی شاری پاوە، چەندین جۆر نووسراوە و دەستنووسی نووسەران و ئەدیبان و بەرهەمی هونەرمەندانی وەدەست خستووە لە ماڵەکەیدا پارێزگارییان لێ دەکات.
باقی شەفیعی کە بۆخۆی سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی لە ماوەی ٢٢ ساڵدا کۆکردۆتەوە، راگەیاندووە: رۆژانە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بۆ سەردان دێنە ئێرە و بەداخەوە کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە بۆ سەردان دێن، خوازیاری کڕینی ئەم بەرهەمانە دەکەن.
ئەو شمشاڵ ژەنە کوردە هەنووکە بە کاری ئەدەبییەوە سەرقاڵە و جیالەوەی کە چوارینەکانی باباتاهیری هەمەدانیی وەرگێراوەتە سەر زاراوەی هەورامی، هەتا ئێستا ٦ هەزار کۆپلە شێعری بە زمانی کوردی هۆنیوەتەوە.
ناوبراو لەوباوەڕەدایە کە هەرکام لەو کەلوپەلانەی کە لە ماڵەکەیدا پاریزگارییان لێ دەکات، هەرکامەیان بەشێک لە کولتوور و مێژووی خەڵکی ناوچەی پاوە پێک دێنن کە نرخی سەرجەم کەلوپەلەکانی ٣٠ ملیۆن تمەن مەزندە کردووە.
وێنـــه: یاسر خالیدیزاد