هاووڵاتییەکی نەسوودی بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا + وێنـــه
17:07 - 15 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی نەوسوود لە ئوستانی کرماشان، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران لەو ناوچەیە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانان هاووڵاتییەک بەناوی \"ماکوان کەیخوسرەوی\" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی \"گوندی شۆشمێ\"ی سەربە شاری نەوسوود، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران لە نزیک شاری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢١ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کرا لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرنجدان بە دۆخی ئەمنیەتیی ناوچە کوردنشینەکانی ئێــران و نەبوونی میدیای ئازاد بۆ رووماڵ کردنی هەواڵەکان، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانان هاووڵاتییەک بەناوی \"ماکوان کەیخوسرەوی\" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی \"گوندی شۆشمێ\"ی سەربە شاری نەوسوود، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران لە نزیک شاری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
ماکوان کەیخوسرەوی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران لە نزیک شاری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٠ ساڵەیە، خێــزاندار و باوکی کوڕێکی تەمەن ٣ ساڵ و دانیشتووی گوندی شۆشمێی سەربە شاری نەوسوود بووە.بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢١ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.