هاووڵاتییەکی ناڕازیی دەسبەسەرکراو بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

11:19 - 14 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، "دانیال ڕەحمانی" خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە مەریوانییە هەتا کۆتایی قۆناغی دادڕەسییەکەی بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کرابوو.