هاووڵاتییەکی مەهابادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

13:27 - 8 پووشپەڕ 2722

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر بایەزیدی‌ئازەر" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی قادر خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە پۆلیس ڕاهی میاندواو- مەهەباد، دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.