هاووڵاتییەکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:52 - 15 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەریدوون باشتەک"، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی یەحیا و خەڵکی گوندی "جەلیلە"ی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە دانیشتووی گەڕەکی "تازاوا"ی شاری مەریوان بووە و پاش سەردانی ماڵی باوکی و گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی، هەوڵی خۆکوژیی داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو هاووڵاتییە تەلەفۆن بۆ خێزانی کردووە کە خۆی دەکوژێت و هەمان شەو کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

سەرچاوەیەی ئاگادار، هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوەی بۆ قورسایی ژیان گەڕاندووەتەوە و هەروەها ڕایگەیاندووە کە فەریدوون باشتەک، ماوەی ١١ مانگە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.