هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا
10:28 - 11 رێبەندان 2719
ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی گوێزەکوێرەی مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە، بە ناوی "عوسمان دڵاویز"، تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کراوە.
ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بانگهێشت کردووە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، خۆیان دەبوێرن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان هیچ هۆکارێکیان سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕانەگەیاندووە.