هاووڵاتییەکی مەریوانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
15:55 - 2 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت کران و خۆ ناساندن بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر کەسێک بەناوی \"محەممەد مەملەکەتی\" و خەڵکی گوندی \"دەری\"ی سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە دەستبەسەریی ئەو هیزانەدا ماوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەی محەممەد مەملەکەتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارەنووسی رۆڵەکەیان، پێ رانەگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە کەوسەر فەتاحی ژنە چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئەگەر خۆی بە ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە نەناسێنیت، بەرەوڕووی دەستبەسەر کران دەبێتەوە.