هاووڵاتییەکی مەریوانی لە زیندانی سنە ئێعدام کرا
15:07 - 8 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەریوانییان، جێبەجێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٥ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئەحمەد ئێرانی\" کوڕی سەعید خەڵکی شاری مەریوان، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، لە سێدارەدرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی دیکەی بە ناوەکانی \"فەرەیدون دیوجان\" تەمەن ٢٠ ساڵ و \"هیوا خونجام\" تەمەن ٢٣ ساڵ، لە شەڕ و کێشەی ملکی دا، کوشتبوو.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٠ی هەتاوی، بە تۆمەتی \"کوشتنی بە ئەنقەست\"ی دوو هاووڵاتی مەریوانی، بە قیساس مەحکووم کرابوو.