هاووڵاتییەکی مەریوانی ساڵێک زیندانیی مەحکووم کرا

11:45 - 15 خاکەلێوه 2720

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "چۆڕ"ی مەریوان بە ناوی "مووسا یووسفی" لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی شاری مەریوان، بە بێ ئامادەبوونی "مووسا یووسفی" لە دادگادا، حوکمی یەک ساڵ زیندانیی بۆ ناوبراو بڕێوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێڕان، مەحکووم کراوە.

پێشتر مووسا یووسفی، چەند جارێک لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت کرابوو.

هەروەها ساڵی ڕابردوو، ئەو هاووڵاتییە بەبێ ئامادەبوونی خۆی دادگایی کرابوو.