هاووڵاتییەکی مەریوانی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

11:35 - 1 رێبەندان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عیرفان محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئیسیاوا" سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و هەر بەو تاوانە بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیی بوونەکەی لە مەریوان ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەریی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.