هاووڵاتییەکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

18:39 - 22 جۆزەردان 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "لەنجئاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی شەخسیی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ بەڵگای یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە، کراوە.

حەسەن فەرەجی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" و "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.